هه‌رێم و به‌غدا
121 جار بینراوە 14/2/2021 09:19 PM

شاندی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن



سنور ميديا 

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بەرەو شاری بەغدا بەڕێكەوتن.

 

سه‌میر هه‌ورامی‌ وته‌بێژی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نوسیویه‌تی‌، ئێواره‌ى یٔە‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، شاندی‌ باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وتنە‌وە‌، بە‌مە‌بە‌ستی درێژەپێدان بە‌گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مان و كوتلە‌ و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كانی عێراق، سە‌بارە‌ت بە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی 2021ی عێراق و پە‌سە‌ندكردنی یٔە‌و بڕگانە‌ی كە‌ پە‌یوە‌ستن بە‌ ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌ لەو پڕۆژە‌ یاسایە‌.

 

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، لە‌سە‌ردانە‌كانی پێشووی شاندی‌ حكومەتی ھە‌رێم و كۆبوونە‌وە‌كان لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدڕاڵ و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان، ڕاشكاوانە‌ ھە‌موو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھاتە‌ نە‌وتی و نا نە‌وتییە‌كان و ھە‌روە‌ھا خە‌رجییە‌كان خراونە‌تە‌ڕوو.

 

سه‌میر هه‌ورامی‌ ئاشكراشیكردووه‌، شاندی‌ حكومە‌تی ھە‌رێم ھە‌موو یٔامادە‌ییە‌كی دە‌ربڕیوە‌ بۆ‌ ڕێككە‌وتن لە‌سە‌ر بنە‌مای ‌دە‌ستور و یاسا بە‌ركارە‌كان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure