مه‌سرور بارزانى
206 جار بینراوە 14/2/2021 04:44 PM

په‌يامى مه‌سرور بارزانى له‌سه‌ر ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا



سنور ميديا 

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند، پێویستە لە چوارچێوەی دەستوردا، کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی چارەسەر بکرێن.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی ،ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کرد.

 

لە کۆبوونەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا، بەتایبەتی جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 .

 

ئاماژەبەوەشدراوە، هەردولا هاوڕابون لە سەر ئەوەی پێویستە لە چوارچێوەی دەستوردا، کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی چارەسەر بکرێن و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.

 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەا، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال کرایەوە کە دەبێت وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ دەڤەرەکە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure