مه‌لا به‌ختیار
205 جار بینراوە 14/2/2021 02:00 PM

هه‌ڵوێستى مه‌لا به‌ختيار له‌سه‌ر هێرشى توركيا



سنور ميديا

مەلا بەختیار ئەندامى ئەنجومەنى باڵای سیاسى و بەرژەوەندی یەکێتى رایگەیاند، کێشەى کورد لە هەر چوار پارچەى کوردستان بەرێگاى سەربازى چارەسەر نەکراوەو ناشکرێت.

 

مەلا بەختیار ئەمرۆ یەک شەممە بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند"کێشەى کورد لە هەر چوار پارچەى کوردستان بەرێگاى سەربازى چارەسەر نەکراوەو ناشکرێت،ئەمەش ئەزموونى ٢٠٠ ساڵی کورد لەگەڵ حکومەتەکانى دەوروربەرمان سەلماندوویەتى".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، چەندین ساڵە تورکیا هێزی خۆی بەوە تاقی دەکاتەوە، بەڵام نەک هەر نەیتوانیوە، بەڵکو دوای هەموو ئۆپەراسیۆنێک بزوتنەوەى مەدەنى دیموکراسى لەسەر ئاستى تورکیاو باکورى کوردستان بەهێزتر دەبێت هەم گەریلاش لە چیاکان هەر دەمێنێت.

 

هاوکات مەلا بەختیار دەشڵێت، تورکیا ئەگەر لەو ئۆپەراسیۆنانەى سەرنەکەوت دەبێت بیر لە رێگاى ئاشتى بکاتەوە.

 

هەروەها ناوبراو پێیوایە تورکیاو وڵاتانى هەرێمى و نێودەوڵەتى چۆن بیر لەچارەسەرکردنى کێشەکانی ئابورى و کۆرۆناو سیاسى دەکەنەوە ئاواش بیر لە کێشەى نەتەوەی کورد بکەنەوە، ئەگەرنا کاردانەوەکان بەردەوامى کێشەکان دەبێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure