يه‌كێتى
158 جار بینراوە 14/2/2021 01:52 PM

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی پرسی لامەرکەزیی سلێمانی تاوتوێ دەکات



سنور ميديا 

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە کۆدەبێتەوە و لەبارەی چەند پرسێک گفتوگۆ دەکات، لەوانە پرسی لامەرکەزیی سلێمانی، کە مانگی رابردو پڕۆژەیەکی لەوبارەیەوە پێشکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و لەبارەی چەند پرسێک گفتوگۆ دەکرێت.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کرودستان بەشدار دەبن و لەبارەی رۆڵی حزبەکە لەنێو حکومەتدا هەروەها پرسی لامەرکەزیی سلێمانی تاوتوێ دەکرێت.



مانگی رابردو یەکێتی نیشتمانی کوردستان رەشنوسی پرۆژەیاسای لامەرکەزیی سلێمانی بڵاوکردەوە، کە لە 11 ماددە پێکهاتوە، لە ماددەی چوارەمی رەشنووسەکەدا لەبارەی داهاتەکانەوە باس لەوەکراوە، سەرجەم داهاتی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان "بە جیا لە هەژمارێکی بانکیی تایبەت بە پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ" تۆماربکرێن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure