مه‌سرور بارزانى
168 جار بینراوە 14/2/2021 01:39 PM

عەلی حەمە ساڵح بۆ سەرۆکی حکومەت: ئەم قاچاخیە مەترسیدارە رابگرە



سنورميديا 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات و داوای لێدەکات جۆرێک لە "قاچاخی مەترسیدار" رابگرێت، رۆژانە نزیکەی 10 ھەزار ئاژەڵی قاچاخ لە سوریاوە دێت و لە سحێلاوە داخڵی کوردستان دەبێت، بۆ ھەر ئاژەڵێکی بچوک بە نایاسایی 20 دۆلارو بۆ گەورە 80 دۆلار وەک سەرانە وەردەگیرێت.

 

عەلی حەمە ساڵح لە پەیامێکدا بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "بەپێی بەدواداچونی من لەگەڵ چەندین خەڵکی شارەزاو بەدواداچونی مەیدانی ڕۆژانە نزیکەی 10000 (دە هەزار دۆلار) ئاژەڵی قاچاخ لە سوریاوە دێت و لە سحێلاوە داخڵی کوردستان دەبێت، بۆ ھەر ئاژەڵێکی بچوک بە نایاسایی 20 دۆلارو بۆ گەورە 80 دۆلار وەک سەرانە وەردەگیرێت، بەشێکی بۆ بازاڕی کوردستانەو بەشێکی بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراقە، قازانجی ڕۆژانەیان نزیکەی 400000 (چوارسەد هەزار دۆلارە) لە مانگێکدا 12000000 (دوانزە ملیۆن) دۆلارە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین جار لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ قسەیکردوەو دەڵێن، "بەھیچ شێوەیەک مۆڵەت و ڕێگاپێدانی ئێمەیان نیەو زیانی گەورەی لە بەرھەمی ناوخۆداوەو کەرەنتینەو پشکنینیان بۆ ناکرێت و مەترسی نەخۆشی ھەیە".


عەلی حەمە ساڵح باسی لەوەشکردوە، بەھۆی ئاژەڵی سوری قاچاخ، ئاژەڵداران ئەم ساڵ تووشی زیانێکی گەورەبون و ئەم ھاتنەی ئاژەڵی سوری بەردەوام بێت، پاش چەند ساڵێکی دیکە پرۆسەی ئاژەڵداری لە کوردستان بەرەو لەناچون دەچێت، ئێستا جگە لە ئاژەڵی سوری قاچاخ، وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگا پێدانی سنورداری ھەیە بۆ ھێنانی ئاژەڵ لە جۆرجیاو چەند وڵاتێکی دیکە، بەمەرج و ڕێوشوێنی تەندروستی.

 

رونیشیکردەوە، "بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆو رەچاوکردنی بەرھەمی ناوخۆش، پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ کۆی ئەو بڕە دەستنیشان بکات لە دەرەوە دەھێندرێت، کە پێویستەو بە پرۆسەی گومرگی و مەرجە تەندروستیەکان بێت، بەم ڕێگا ھەم بازاڕ ھاوسەنگ دەبێت و ھەم داھاتی گومرگ زیاددەبێت و ئاژەڵدارانیش توشی زیان نابن".

 

May be an image of text

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure