مایكڵ ڕۆبن
786 جار بینراوە 14/2/2021 12:47 PM

مایكڵ ڕۆبن: نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی بریكاری توركیان وه‌ك له‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی كورد بن



سنور ميديا 

مایكڵ ڕۆبن، راوێژكاری پێشووی پنتاگۆن بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست‌و توركیاو ئێران و بەهاری عەرەبی ڕایده‌گه‌نێت "له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی بریكاری توركیان وه‌ك له‌وه‌ی دوو سه‌ركرده‌ی كورد بن".

 

مایكڵ ڕۆبن كه‌ لێكۆڵەره‌ لە پەیمانگه‌ی ئەمریكی بۆ توێژینەوە له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "هاوار نیوز" هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكرد و ده‌ڵێت "پێده‌چێت حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر ئاگاداری ئه‌و هێرشه‌ی توركیا بۆسه‌ر په‌كه‌كه‌ بوبێت، چونكه‌ مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی له‌م قۆناغه‌دا بریكاری توركیان وه‌ك له‌وه‌ی دوو سه‌ركرده‌ی كورد بن".

 

ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق مایكڵ ڕۆبن ده‌ڵێت "كازمی زۆر كاری دیكه‌ هه‌یه‌ پێوه‌ی سه‌رقاڵ بێت له‌وانه‌ قه‌یرانی دارایی و هێوركردنه‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران، بۆیه‌ خواستی نییه‌ فشاربخاته‌ سه‌ر توركیا".

 

هه‌ر له‌و وتووێژه‌دا مایكڵ ڕۆبن باسی له‌هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی جۆ بایدن به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا كردووه‌ و ده‌ڵێت "هه‌ریه‌كه‌ له‌ بایدن، بلینكن (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌) و سولیڤان (ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا) زیاتر به‌یاننامه‌ ده‌رده‌كه‌ن وه‌ك له‌وه‌ی كرداریان هه‌بێت، هیوادارم ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ بگۆڕن".

 

ڕاوێژكاره‌كه‌ی پێشووی پنتاگۆن باسی له‌هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مدواییه‌ی توركیا بۆسه‌ر چیای گاره‌ كردووه‌ و ده‌ڵێت "به‌بێ پاڵپشتی و كارئاسانی پارتی توركیا ناتوانێت ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌وشێوه‌یه‌ بكات، مه‌سرور بارزانی بۆیه‌ له‌په‌كه‌كه‌ و گروپه‌كانی نزیك له‌و ده‌ترسێت، چونكه‌ بوونه‌ته‌ هێزێكی جه‌ماوه‌ریی، ئه‌وه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ خراپ ئیداره‌دانی هه‌رێم و له‌ده‌ستدانی جه‌ماوه‌ریه‌تی پارتی".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure