مووچه‌
368 جار بینراوە 13/2/2021 10:24 PM

چى كاتێك حكومه‌ت موچه‌ بێ لێبڕين دابه‌ش ده‌كات له‌ كاتى خۆى ؟ ڕێباز حه‌ملان زانيارى ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌دا، بڕێك پاره‌ مانگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكات، به‌بێ لێبڕین موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت و ده‌شڵێت، "داهاتی ناوخۆی نانه‌وتی زیاتر له‌ 250 ملیار دیناره‌".

 

رێباز حه‌ملان یاریده‌گه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، له‌ئێستادا به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو داهاتی ناوخۆ زیادی كردوه‌، هه‌ركاتێكیش داهات زیاد بكات ده‌توانرێت موچه‌ له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا و به‌بێ لێبڕین دابه‌شبكرێت.


وتیشی، "له‌ئێستادا داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت زیاتر له‌ 250 ملیار دیناره‌، داهاته‌كانی ناوخۆش زیاتر له‌ 250 ملیار دیناره‌، ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌رده‌وام به‌رزده‌بێته‌وه‌، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانیش رێكخستنه‌وه‌ی باجه‌كانه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیپێكردوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی داهاتی مانگانه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 500 ملیار دینار".

 


سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، رێباز حه‌ملان وتی، "ئه‌گه‌ر هیچ گرفت و كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی دروستنه‌بێت، له‌م مانگه‌وه‌ 30 رۆژ جارێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت".

 


له‌باره‌ی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌كرد، لێبڕینی موچه‌ به‌پێی داهاتی به‌رده‌ستی حكومه‌ته‌، له‌كاتێكیشدا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێكبكه‌وین و مانگانه‌ له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌دا پاره‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت، ئه‌وا به‌بێ لێبڕین و به‌ته‌واوه‌تی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure