.
357 جار بینراوە 9/2/2021 10:32 AM

سپەیس ئێکس یان ناسا، کامیان سەرەتا دەمان بەنە سەر مانگ؟ چۆن ڕۆکێتە تازەکان بەراورد بکەین؟



بەختیار حەمە حەسەن

لە دوای ساڵی ١٩٧٢ هیچ کەسێک نەچۆتە سەر مانگ، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی پرۆژەی گەشتی ئاسمانی بازرگانی مرۆڤ، دووبارە هاندانی دروستکردنی پێشبڕکێیەکی نوێی بۆشایە ئاسمانیەکانە. ناسا کۆمپانیای سپەیس ئێکسی دیاری کردووە بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە پرۆژەی گەشتی ئاسمانی بازرگانی و گەیاندنی سەرنشینان بۆ سەر مانگ و گەڕاندنەوەیان، بەڵام کۆمپانیای سپەیس ئێکسیش بەشوێن بەرنامەی تایبەت بە خۆیەتی بۆ گەشتی ئاسمانی.

 

هەردوو کۆمپانیا بۆ گەشتە ئاسمانیەکان پەرەیان بە دوو موشەکی نەفەر هەڵگر داوە بە ناوەکانی سپیەس ئێکس ستارشیپ (SpaceX's Starship) و ناسا سپەیس لەنچ سیستەم (SLS-NASA's Space Lunch System).

 

ستارشیپ، ڕۆکێتەکان بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕن بۆ گەیشتن بە خولگەی دەرەوەی زەوی، بە لێکردنەوەی تانکی سوتەمەنیە بەکارهێنراوەکان لەکاتی فڕین، موشەکەکان سوکتر دەبێت و بەوهۆیەوە ئاسانتر تاودەدرێت. پرۆسەکەی سپەیس ئێکس لە دوو قۆناغ پێکدێت، فارگۆنی گەورەی موشەک و ستارشیپ.

 

فارگۆنی گەورەی مەشەکەکە، بە بزوێنەرێکی بەهێز پاڵپێوەدەنرێت، کە بە سوتاندنی میثان و ئۆکسجینی شل کاردەکات،دوای کۆمەڵێک پرۆسە،گڕ لە ژێر پەستانی بەرز گاز بە خێرای دەکرێتە دەرەوە ئەمەش دەبێتە هۆی جوڵانی موشەکەکە.

 

ئەم جۆرە موشەکە ١٥ ملیۆن هێزی پاڵپێوەنان بەرهەم دەهێنێت کە بە نزیکەی دوو ئەوەندەی ڕۆکێتەکانی ئەپۆلۆیە، بەشی سەرەوەی فارگۆنی گەورەی موشەکەکە ستارشیپە کە ئەویش بە بەهۆی شەش بزوێنەری ترەوە پاڵدەنرێت و چەندین مانگی دەستکرد و شوێنی هەڵگرتنی ١٠٠ نەفەرهەڵگر و تانکی سوتەمەنی تێدایە بۆ کاتی گەڕانەوە.

 

ستارشیپ بەجۆرێک دیزاین کراوە کە بتوانێت لە بۆشای و بەرگە هەوای زەوی و مانگ و تەنانەت مەریخیش بەکاربهێندرێت، هەروەها بە جۆرێکە کە بتوانێت لە شوێنی مەبەسدا بنیشێتەوە. وە بەشێوەیەک دیزاینکراوە کە پێش نیشتنەوە شوێن بۆ خۆی ئامادە دەکات وە بڕی وزەی پێویستشی هەڵگرتووە بۆ جێهێشتنی مانگ یا مەریخ و گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی و بە سەلامەتی بنیشتەوە و دواتریش دوبارە موشەکەکە بەکاربهێندرێتەوە، هەروەها دەتوانێت ١٠٠ تۆن بگوازێتەوە بۆ سەر مانگ یان مەریخ.

 

 

 

news.png

 

 

 

پرۆژەکەی ناسا، کە فارگۆنەکی بەستراوە لەسەر موشەکی ساتۆرن V دەبەسترێت کە بەهێزترین موشەک کە تا ئێستا ناسا بەکاریهێنابێت. کە نزیکەی ٣.٣ ملیۆن لیتر هایدرۆجینی شل و ئۆکسجینی شلی تێدایە و لە چوار بزوێنەر پێکهاتووە.

 

فڕینی سەرەتای موشەکەکە بەهێزتر دەکرێت بەهۆی دوو موشەکی بچوک کە بە لاتەنیشتەکانیەوە دەبەسترێت. ئەم سیستمە کەپسولێک کە شەش کەس دەنێرێت بۆ سەر مانگ بە ماوەی ٢١ ڕۆژ. هەروەها بزوێنەر و سوتەمەنی پێوسیتی تێدا جێگیر کراوە بۆ کاتی گەڕانەوە و توانای گواستنەوەی ١٢٠ تۆنی هەیە.

 

 

 

 

news2.jpg

 

 

کامیان زوو دەمانگەیەنن؟

 

ناسا پلانی داناوە کە موشەکی ئارتمیس ٢ لە ساڵی ٢٠٢٣ وەک یەکەمین موشەکی بازرگانی نەفەرهەڵگر ڕەوانە دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی هەڵدانی موشەکەکەی سپەیس ئێکس دیاری نەکردوە بەڵام ئیلۆن ماسک باسی ئەوەی کردووە کە ساڵی ٢٠٢٤ یەکەم گەشتی بازرگانی سەر مانگ دەستپێدەکات.

 

ژێدەری بەکارهاتوو:

https://phys.org/news/2021-01-spacex-nasa-moon-latest-rockets.html



زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure