نه‌وتى حه‌سيره‌
1734 جار بینراوە 2/1/2021 04:38 PM

سنور ميديا هه‌وڵێكى قوڕغكارى گرێبه‌ستى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له‌لايه‌ن كۆمپانيايه‌كى ڕووسى بۆ كۆمپانيايه‌كى ناوخۆىى ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا _ تايبه‌ت 

كۆمپانياى گازپرۆم له‌ڕێگه‌ى به‌رپرسێكيه‌وه‌ مه‌رج بۆ كۆمپانياكانى به‌شدار له‌ پرۆسه‌ى ته‌ندرين ده‌دانێت له‌ به‌رامبه‌ر كۆمپانيايى بلا پووڵ دا كه‌ چه‌ندين ساڵه‌ خاوه‌نى گرێبه‌ستى نه‌وتى حه‌سيره‌يه‌ ، و په‌رله‌مانتارێكيش هۆشدارى ده‌دات . 

 

به‌پێى زانياريه‌كانى سنور ميديا ، كۆمپانياى "بلاك پووڵ " كه‌ كۆمپانيايه‌كى خزمه‌تگوزارى بوارى نه‌وته‌ ماوه‌ى زياتر له‌ پێنج ساڵه‌ گرێبه‌ستى هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانيايى گازپرۆمى ڕووسى بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى خاوى بلۆكى گه‌رميان بۆ كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه‌ له‌ هه‌ولێر.

 

له‌پاى كاركردنى له‌ ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى خاوه‌نى كۆمپانياى ناوبراو هه‌ستاوه‌ به‌كڕينى 22 دۆنم زه‌وى كشتوكاڵى له‌ جوتيارێكى خه‌ڵكى گوندى حاجى عه‌وادى سه‌ربه‌ناحيه‌ى سه‌رقه‌ڵا ،و ئه‌م پارچه‌ زه‌ويه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژئاواى باشوورى كه‌مپى سه‌ره‌كى گازپرۆم .

 

كۆمپانيايى ناوبراوه‌ ئه‌م پاره‌چه‌زه‌وى يه‌ى له‌ماوه‌ى ڕابردوو كردوه‌ته‌ گه‌راج بۆ خزمه‌ت گوزارى و پشكنيكى ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌ى نه‌وته‌كه‌ ده‌گوازنه‌وه‌ .

 

له‌ ئێستادا كۆمپانيا ڕووسيه‌كه‌ بۆ ساڵى نوێى 2021 سه‌رقاڵى پرسه‌ى ته‌نده‌رينه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌كه‌ى له‌م چواره‌ چێوه‌دا زياتر له‌ 15 كۆمپانيا ته‌نده‌ريان پێ گه‌يشتووه‌ و كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ .

 

سنور ميديا له‌ زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كه‌وه‌ زانيوتى ، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى بازرگان ، شايسته‌ى دارايى و باجى گازپرۆم " Inna Gimadieva " له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا به‌ كۆمپانياكانى به‌شدار له‌ پرۆسه‌ى ته‌نده‌رينه‌كه‌دا ڕاگه‌ياندوه‌ كه‌ هه‌ر كۆمپانيايه‌ك‌ گرێبه‌ىستى ته‌نده‌رينى‌ گواستنه‌وه‌كه‌ بباته‌وه‌ وه‌كو مه‌رج ده‌بێت گرێبه‌ستێك بكات له‌ گه‌ڵ كۆمپانياى "بلاك پووڵدا " كه‌ خاوه‌نى گه‌راجه‌كه‌يه‌ بۆ به‌كارهێنانى گه‌راجه‌كه‌ .

 

ئه‌مه‌ش ناڕه‌زايه‌تى كۆمپانياكانى ترى لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌ و به‌كارێكى گوماناوى ده‌زانن ،و هه‌روه‌ها كۆمپانياى گازپرۆميش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ پشتگيرى كردنى كۆمپانيايى بلاك پووڵ بۆ به‌رده‌وامى دان به‌ قورغ كاريه‌كان .

 

شايه‌نى باسه‌ كۆمپانيايى بلاك پووڵ له‌ ئێستا دا خاوه‌نى ئه‌م گرێبه‌ستانه‌يه‌ له‌ ناوچه‌ى ئيداره‌ى گه‌رميان " گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى بلۆكى گه‌رميان به‌سه‌رپه‌رشتى كۆمپانياى گازپرۆمى ڕووسى ، گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى بلۆكى چيا سورغ به‌سه‌رپه‌رشتى كۆمپانيايى پێت ئۆيڵ ى توركى ، هه‌روه‌ها گرێبه‌ستى خزمه‌ت گوزارى خواردن و پاككردنه‌وه‌ى كه‌مپى بلۆكى چيا سورخ ".

 

هه‌مان كۆمپانيا له‌ دوو ساڵى ڕابردوو دا ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ى هه‌بووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا " بنياد نانى كه‌مپى بيرى نه‌وتى سه‌رقه‌ڵا 3 ، بنياد نانى بيرى نه‌وتn سه‌رقه‌ڵا 4 ، دابينكردنى گازيى مۆليده‌ بۆ هه‌موو كه‌مپ و بنه‌كه‌كانى كۆمپانياى گازپرۆم ،و دابين كردنى خزمه‌ت گوزارى خواردن و پاك كردنه‌وه‌ له‌ بيرى نه‌وتى سه‌رقه‌ڵا 3 ،... هتد ".

 

سنور ميدياى له‌ به‌دوادووچوونى دا ئه‌وه‌ى زانيوه‌ كۆمپانياى ناوبراو پشتگيرێكى به‌هێزى هه‌بوو له‌ لايه‌ن حزبى حوكمڕان و چه‌ند به‌رپرسێكى باڵايى حزبى و حكومى له‌ ناوچه‌ى سه‌وز ...

 

شايه‌نى باسه‌ كۆمپانياى گازپرۆم ڕۆژانه‌ 30 بۆ 35 هه‌زار به‌رميل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت ،و دوو ساڵ جارێك پرۆسه‌ى ته‌نده‌رين ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانيايه‌كى ناوخۆى نه‌وته‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌كه‌ى له‌گه‌رميانه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ خورمه‌ڵه‌ى هه‌ولێر ، هه‌روه‌ها ئه‌م گواستنه‌وه‌يه‌ به‌ سيسته‌مى ته‌نكه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت .

 

له‌وباره‌يه‌وه‌ ، دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتا له‌په‌رله‌مانى كوردستان ، به‌ سنور ميديايى وت " ھەوڵێک ھەیە ئەم پرۆسەیە نەکرێتە تەندەرو ڕاستەوخۆ بدرێتە کۆمپانیایەک! بۆيه‌ ھەر ھەوڵێک لە دەرەوەی پرۆسەی تەندەرین ئەنجام بدرێت، جگە لەوەی یاسا شکێنیە لەم دۆخە قەیراناویەشدا زیانێکی زۆر لە داھاتی گشتی دەدات.

 

وتيشى " لایەنی پەیوەندیدارمان لە حکومەت ئاگادار کردوەتەوە کە ئەم دەستێوەردانە قبوڵکراونیە، لە ئەگەری ھەر دەستێوردانێکدا ڕێککاری یاسایی و ھەر رێکارێکی پێوست، دەگرینەبەر."

 


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شى وت " ئه‌وه‌شى پێویستە گواستنەوەی نەوتی خاو یان فرۆشتنی ھەر بەرھەمێک لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیا بەرھەمھێنەرەکانی نەوت، بە کێبرکێی ڕاستەقینە بێت، ئەم جۆرە لە ئەم قۆرخکاری لە ڕابردودا زیانی دەیان ملیۆن دۆلاری لە داھاتی نەوت داوە، بێ ئەوەی کۆمپانیاکان ناچار بکرێن بەشێک لەو داھاتەی دەستیان دەکەوێت بیخەنە خزمەتی ناوچەکە و رێگاوبانەکانیان.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد " له‌ ماوه‌ ڕابردوو له‌گه‌ڵ هاوڕێم عەلی حەمە ساڵح په‌رله‌مانتار هه‌مان هۆشداريمان داوه‌ "

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure